دادگای باڵای فیدڕاڵی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه كه له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تۆماریكردووه، به‌هۆیه‌وه رێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن راگیرا.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی (19ی 5ی 2024) یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامده‌دات كه لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری کردووە.
رۆژی سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی “وەلائی” دەرکرد بە مەبەستی راگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).