ئومێد سەباح: بەغداد دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • ئومێد سەباح: بەغداد دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت

ئومێد سەباح: بەغداد دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت

ته‌مموز 23, 2023 07:56
ئومێد سەباح: بەغداد دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت
0

لایک

ئومێد سەباح سەرۆكی تیمی حكومەتی هەرێم لە بەغددا رایدەگەیەنێت، ئەنجامی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانی چەند رۆژی رابردوویان لەگەڵ لایەنەكانی حكومەتی عێراق ئیجابی بوون و هەموو ئەو پابەندیانەی لەیاسای بودجە دیاریكراون، حكومەتی هەرێم جێبەجێیان دەكات و دەشڵێت،  پێمانووتن ناتوانین لەوە زیاتر چاوەڕوان بكەین، هەفتەی داهاتوو دەبێت شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێن و هیچ پاساو و شتێك بۆ نەناردنیان نەماوە”.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەرۆژی یەكشەممەی رابردووەوە ئێمە وەكو شاندی هەرێم لە بەغدادین و لەكۆبوونەوەی بەردەوامدابووین لەگەڵ لایەنەكانی حكومەتی فیدڕاڵی بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

وتیشی، “دوو بابەتی سەرەكی تەوەری كۆبونەووەكان بوون، مافە دەستوریەكانی هەرێم پارێزراو بن، بەشە بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێن”.

وەكو حكومەتی هەرێم ئامادەییمان دەربڕیوە هەرچی پابەندبوونمان لەناو یاسای بودجە هەیە جێبەجێدەكەین

ئەوەشیخستەڕو، “لەماوەی ئەم چەند رۆژە گەیشتینە ئەوەی وەكو حكومەتی هەرێم ئامادەییمان دەربڕیوە هەرچی پابەندبوونمان لەناو یاسای بودجە هەیە جێبەجێدەكەین سەرەڕای تێبینیەكانمان لەبارەی نادەستوری بوونی هەندێك ماددەی ناو یاساكە، تا ئێستاش بەشێكی زۆری پابەندبوونەكانمان جێبەجێكردوە، هەفتەی داهاتووش سەرجەم پابەندبوونەكانی دیكەمان جێبەجێدەكەین”.

دەشڵێت، “لەیاسای بودجە هاتووە، دەبێت نەوت رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی دەكەین، لە 26ی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵەوە رۆژانە 50-60 هەزار بەرمیلمان رادەستی بەغداد كردووە و ئەم بڕەش لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵیەوە بۆمان دیاریكراوە، بۆیە پابەندبوونمان بەرادەستكردنی نەوت جێبەجێكردوە، وەزارەتی نەوتیش ئەوەی بەفەرمی سەلماندوە كە هەرێم پابەندبووە بەرادەستكردنی نەوت”.

وەكو حكومەتی هەرێم ئامادەین سەرجەم داهاتە فیدڕاڵی و نانەوتیەكان و باج و رسومات رادەستی دەكەین

ئاماژەی بەوەشكرد، “سەبارەت بە پابەندبوونی هەرێم بۆ رادەستكردنی داهاتە نانەوتیەكان، لەهەفتەی داهاتو وەكو حكومەتی هەرێم ئامادەین سەرجەم داهاتە فیدڕاڵی و نانەوتیەكان و باج و رسومات بەپێی ئەوەی كە لە یاسای بودجە هاتووە رادەستی بكەین، لەدوای ئەم بابەتە هیچ بیانویەك نامێنێت بۆ نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم”.

ئومێد سەباح ئەوەشی ئاشكراكرد، “داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردوە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست بەوردبینی بكەن”.

سەبارەت بەماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، ئەوەی راگەیاند، “لەڕووی پراكتیكیەوە لە 26ی (حوزەیران/6)ەوە هەموو ئیستحقاقی هەرێم دەبێت بەتەواوی بنێردرێت نەك تەنها مووچە، لەماوەی مانگیشدا بۆ مووچە و بودجەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ تیمێكی هاوبەش پێكهێندراوە بۆئەوەی حەق و حساب بكەین، بێگومان بەپێ حساباتەكانمان مافی ئێمە لەلای حكومەتی فیدڕاڵی هەیە”.

ئومێد سەباح باسی لەوەشكرد، “داوامانكردوە، لەهەفتەی داهاتوو شایستە داراییەكانی هەرێم بەتەواوی بنێردرێن، مووچە و بودجەی تەشغیلی و پترۆدۆلار و پارەی پێشمەرگە و بودجەی پارێزگاكان و بودجەی وەبەرهێنان بنێردرێت، بەجۆرێك بۆ مانگی (حوزەیران/6) داوای مووچەمان كردووە، بۆ مانگی (تەمموز/7) داوای هەموو شایستە داراییەكانی هەرێممان كردووە، پێمانوتن ناتوانین لەوە زیاتر چاوەڕوان بكەین، هەفتەی داهاتوو دەبێت شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێن و هیچ پاساو و شتێك نەماوە كە نەینێرن”.

En az 10 karakter gerekli