لە ئیندۆنیزیا بەهۆی لافاوەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئیندۆنیزیا بەهۆی لافاوەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا

ئایار 4, 2024 10:56
لە ئیندۆنیزیا بەهۆی لافاوەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

بەرپرسانی ئێندۆنیزیا رایانگەیاند، بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، 15 کەس گیانیانلەدەستداوە.

ئاژانسی نیشتمانیی ئیدارەی کارەساتەکان لە ئیندۆنیزیا رایگەیاند، لافاو و رووچۆنی زەوییەکە دوورگەی سولاویسی وڵاتەکەى گرتووەتەوە و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە زەرەرمەندبوون.

باسیان لەوەشکردووە، لە رۆژی پێنجشەممە، 2ی ئایارەوە، بارانی بەخوڕ وڵاتەکەی گرتووەتەوە و ئاستی ئاو بۆ سێ مەتر زیادیکردووە و بووەتەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوی لە دوورگەکە، کە دەکەوێتە باشووری ئیندۆنیزیاوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە هەزار ماڵ زیانی بەرکەتووەوە و نزیکەی 50 ماڵیشی لەگەڵ خۆیدا راماڵیوە و دەیان کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی ئارامتر لە دەرەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەمان ناوچەی ئێندۆنیزیادا، تەنیا لەمانگی رابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕ و رووچوونی زەوییەوە، لە زیاتر لە 20 کەس گیانیانلەدەستداوە.

En az 10 karakter gerekli