سەرۆکی ئیمارات بۆ نێچیرڤان بارزانی: سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکەین

سەرۆکی ئیمارات بۆ نێچیرڤان بارزانی: سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکەین

ئازار 29, 2026 10:48
سەرۆکی ئیمارات بۆ نێچیرڤان بارزانی: سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکەین
0

لایک

شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی لە دهۆک کرد و هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و عێراق دووپات کردەوە.

شه‌وى ڕابردوو شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌هيان و هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵه‌كان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سه‌قامگيرى کردەوە.

En az 10 karakter gerekli