ئاگر لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش دیار نییە.
بەپێی زانیارییەکان، باڵەخانەکە نزیک شەقامی 40 مەتریی هەولێرە و ئاگرەکە لە نهۆمی سەرەوەی پرۆژەکە کەوتووەتەوە.
بەهۆی ئەوەی ئاگرەکە لە نهۆمی 30ـی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانیوە بگەن بە ئاگرەکە و کۆنترۆڵی بکەن.
هاوکات، بەهۆی مەترسیی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، داوا لە دانیشتووانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەنیشت باڵەخانەکە چۆڵبکەن.،