ئەنوەرولحەق کاکار، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە وەکالەت ئەمڕۆ یەکشەممە لە پلاتفۆرمی “X” (پێشتر تویتەر) رایگەیاند، لە هێرشێکدا لە باکووری رۆژئاوای پاکستان 11 کرێکار گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیسی پارێزگای خەیبەر باختونخوا لە باکووری پاکستان رایانگەیاندووە، تەقینەوەیەک بووەتەهۆی کەوتنەخوارەوەی بارهەڵگرێک کە کرێکارانی دەگواستەوە بۆ شوێنی پڕۆژەی بیناسازی لە وەزیرستان لە نزیک سنووری ئەفغانستان.
جێگری کۆمیساری پۆلیسی باکووری وەزیرستان باس لەوەکردووە، کاریان لەسەر خاڵێکی سەربازی دەکرد کە لە قۆناغی درووستکردندا بوو، لەوکاتەدا تەقینەوەیەک لە ژێر ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی هەڵگرتبوو روویدا، تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
لە ساڵی ڕابردوەوە هێرشە چەکداریەکان لە پاکستان زیادیانکردووە، کاتێک رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان تاڵیبانی پاکستان و حکومەتی پاکستان داڕما، تاقمەکانی دیکە لەوانە داعش بەرپرسیارێتی بەشێک لەو هێرشانەیان لە ئەستۆ گرتووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا