وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی کۆرمۆر
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی کۆرمۆر

وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی کۆرمۆر

نیسان 29, 2024 15:57
وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی کۆرمۆر
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بکرێتەوە، ئەگەر هەناردەش دەستی پێکردەوە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دۆخی کارەبای هەرێم ئاسایی دەبێتەوە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.

ئومێد ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە هەوڵ و رێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت، هەروەها وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون دووربن.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە، سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەن هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

En az 10 karakter gerekli