پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت

ئایار 15, 2024 22:45
پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
0

لایک

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا مادەی سێیەمی دانیشتنەکە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا مادەی یەکەم تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان.

بەپێی کارنامەکە، مادەی دووەم تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پێشنیارکراوی هەمواری دووەم بۆ یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

هاوکات، مادەی سێیەمی دانیشتنی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

لە 14ـی 11ـی 2023 دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەندامێتی پەرلەمانتارێکیش هێنا و لە پەرلەمان دووریخستنەوە لەوکاتەشەوە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆک ماوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli