وادەی بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وادەی بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە راگەیەندرا

وادەی بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە راگەیەندرا

ئایار 13, 2024 08:49
وادەی بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو سعودیە راگەیەندرا
0

لایک

بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێم بە رێگای ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێبکەون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە کارگێرییەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2024 و بەرپرسی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و سەرۆکی لیژنە کارگێڕییەکانی شاری مەککە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە 27ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت و لە 30 ی مانگ کۆتایی دێت و بە رێگەی وشکانیش لە 29ی مانگ بەرێدەکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کە ژمارەیان 4 هەزار و 685 حاجییە.

En az 10 karakter gerekli