کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد

کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد

ئایار 8, 2024 13:27
کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەری کرد
0

لایک

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان، لە قاوەخانەى کولتوورى مەچکۆى شارى هەولێر، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى، بە بۆنەى دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی تورکیا لە هەولێر پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی له‌ ئەرک و كاره‌كانیدا بۆ خواست.

هاوکات لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، هەردولا جەختیان لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەلتوورى و هونەرییەكانى نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان کردووە، کە مێژوویەکی قوڵ و دوور و درێژی هەیە و بەردەوام لە بەرەوپێشچوندایە، بە تایبەتی پەیوەندییە بازرگانییەکانیەکانى نێوانیان.

شایەنی باسە پاشان کونسڵى نوێى وڵاتى تورکیا، هاوسۆزى و هاوخەمی خۆى و حکومەتى وڵاتەکەى لە ڕێگەى پارێزگارى هەولێر گەیاند بە حکومەتى هەرێم و خەڵى شارى هەولێر سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەى بازاڕى قەیسەرى و ڕایگەیاند: “وەکو کونسڵخانەى تورکیا لە هەولێر و حکومەتى وڵاتەکەى نیگەرانین بەم رووداوە و ئومێد دەکەین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت” و ئامادەیی هەموو هاوکارى و یارمەتییەکى نیشاندا، لە لایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وڕاى ئەوەى سوپاسى کونسڵى وڵاتى تورکیا و حکومەتى وڵاتەکەى کرد بۆ ئەم هەڵوێستەیان، کورتە باسێکى لە بارەى ڕووداوەکە بۆ بەڕێزیان خستەڕوو.

لەراگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە، پاشان پارێزگارى هەولێر و وەزیرى پێکهاتەکانى حکومەتى هەرێم و کونسوڵی گشتی تورکیا، بەیەکەوە سەردانى شوێنى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕى قەیسەرى شارى هەولێریانکرد و لەنزیکەوە لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە گفتوگۆیان کرد و دەستخۆشیان لە تیم و کرێکارانى ژینگە پارێزانکرد کە لە ئیستادا خەریکى پاککردنەوەى بازاڕى قەیسەرین.

En az 10 karakter gerekli