وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەشکردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر، به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
دواین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لە رۆژی 27ی مانگی نیسانی ئەمساڵبوو و لەو سەردانەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی گشتگیری لەگەڵ زۆربەی بەرپرسە سیاسی و حکومییەکانی عێراقدا کرد.
هاوکات لە دوای ئەو سەردانە لە رۆژی 5ی مانگی ئایار سەرۆکی هەرێمی کوردستان رووی لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لەوێش لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری باڵا و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و چەندین بەپرسی دیکەی وڵاتەکە کۆبووەوە.