ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم بڵاوی کردەوە، یەحیا ئال ئیسحاق لە وتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی ئێران-عێراق پێشکەشی کردووە، باسی لە ئازادکردنی ئەو سەرچاوانەی دراوی بیانیی وڵاتەکەی کردووە کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە سڕکرابوون.
یەحیا ئال ئیسحاق رایگەیاند: ”داواکاری ئێمە لە عێراق ئەو 10 ملیار دۆلار بوو. وەزیرە عێراقییەکە رەزامەندی لەسەر ئەو 10 ملیار دۆلارە دەربڕی و فەرمانی بە بانکی بازرگانیی عێراق کرد ئەو بڕە پارەیە بخەوێنێت”.
یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو پارەیە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کڕینی بەرهەمەکانی وەک دەرمان و ماددە بنەڕەتییە پێویستەکان بەکاردەهێنرێت کە لە دەرەوەی سزاکانن.