هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە

هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە

ئاب 24, 2023 18:14
هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە
0

لایک

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەگای لقی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی تورکمان کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و چەند بەرپرسێکی تر ئامادەبوو

درەنگانی شەوەی رابردوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر و ئەمرۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

هاوکات فیدان، یەکەم سەردانی لە 22ـی ئەم مانگە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و دواتر لەگەڵ باڵا دەستانی عێراق کۆمەڵێک کۆبووەنەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

En az 10 karakter gerekli