ئهمرۆ شەممە، ٣ـی کانوونی دووەمی ـی ٢٠٢٦، ئایەتوڵڵا عهلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتی کردەوە کە داخوازییە ئابوورییەکانی خۆپیشاندەرانی ئێران “ڕەوا”یە، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ئاژاوەگێڕان لە حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا کردەوە.
خامنەیی له پهیامهكهی ئهمڕۆیدا وتیشی: دەسەڵاتدارانی وڵات دان بەم سەختییە ئابوورییانەدا دەنێن و كار بۆ دۆزینهوهی دهرچهی چارهسهری دهكهن بۆ رزگار بوون لهم دۆخهی وڵات تێیكهوتووه.
هەروەها خامنهیی ڕاشیگهیاند: سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵا کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن له زووترین كاتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بازرگانەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم دۆخە و مافی خۆیانە ئەو کارە بکەن و ئهوان ڕۆڵهی ئێمهن.”
لە درێژەی قسەکانیدا خامنهیی ئهوهشی خستهڕوو: “ئێمە لەگەڵ خۆپیشاندەران خەریکی گفتوگۆین، بەڵام هیچ سوودێکی نییە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژاوەگێڕان بکەین و دەبێت بوەستێنرێن”.