وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، سەرجەم بیانووەکانی حکومەتی عێراقیان بڕیوە و لە سبەینێوە بە بەکارهێنانی 618 ملیار دینارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی هەرێم و پەرلەمانتارە کوردەکان لە بەغداد ئەوەی لە توانایاندا بێت کردویانە، هەموو بەربەستەکانیان حکومەتی بەغدایان تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر قسەوباسێک لە بارەی کەمی پارەی پێویست بۆ مووچە کراوە دوورە لە راستییەوە، چاوەڕوان بن لە سبەینێوە بەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری دارایی حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه حكومهتی عێراق له رێگهی لقی ههولێری بانكی ناوهندی عێراق 618 ملیار دیناری بۆ مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان-عێراق رهوانهكرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لهچوارچێوهی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024، 618 ملیار دینار بۆ مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق بنێرێت.