ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی زێڕ و زیو بازدانی گه‌وره‌یان به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر په‌ناگه ئارامه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سودی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی داهاتوودا.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، زێڕ به‌رزترین ئاستی له مێژوودا تۆماركرد كه كه چوار هه‌زار و ٥٣٠ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بوو بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، له كاتێكدا نرخی زێڕی ئه‌مریكا بۆ چوار هه‌زار و ٥٤٣ دۆلار و پێنج سه‌نت بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی زیو ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌شكرد و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا ٧٥ دۆلاری بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك تێپه‌ڕاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ساڵانه به‌ڕێژه‌ی ١٥٨% زیادبوونی تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه‌ش له قازانجه‌كانی كانزای زه‌رد باشتر بووه.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌رچاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هۆكاره‌كان، دیارترینیان كه‌میی پشكی جیهانی و خواستێكی به‌هێزی پیشه‌سازییه، ئه‌مه جگه له بڕیاری ستراتیژی كه به فه‌رمی زیو بخرێته ناو “لیستی كانزا گرینگه‌كان” له ئه‌مریكا، كه به‌هاكه‌ی وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ پیشه‌سازییه ته‌كنه‌لۆژییه پێشكه‌وتووه‌كان به‌رزكرده‌وه.
ئه‌دای به‌هێزی كانزا به‌نرخه‌كان له ساڵی ٢٠٢٥دا پاڵپشتی ڕه‌وتی بانكه ناوه‌ندییه جیهانییه‌كان بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنیان به پارهپاسهوانهكانی ئه‌مریكا و دۆلار، له‌بری ئه‌وه ده‌گۆڕدرێن بۆ زیادكردنی یه‌ده‌گی زێڕه‌كانیان.
نادڵنیایی جیۆپۆله‌تیكی، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كانی وه‌ك ڤه‌نزوێلا و نه‌یجیریا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران ڕوو له زێڕ و زیو بكه‌ن وه‌ك ئامرازی پاراستن له مه‌ترسی، هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی دۆلار، كه له نزیك نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌سوڕێته‌وه.
ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌كه ته‌نها له زێڕ و زیودا سنووردار نه‌بوو، به‌ڵكو درێژبووه‌وه بۆ پلاتینۆم، كه بازدانی بۆ ئاستێكی بێ وێنه‌ی بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك ٢٣١٣.٦٢ دۆلار تۆماركرد.