بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە، بەڵکو کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سوتانوویەتی و لە ئێستادا دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەرکەوت هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە و کەسیك سوتانوویەتی.
ئەوەشی خستەروو، تۆمەتبارەکە خەڵکی موسڵە و پێشتر بازرگان بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لێکتێنەگەیشتنەوە هەستاوە بە سوتاندنی ئەو کۆگایە.