سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان-عێراق، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان.
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان-عێراق، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ، سه‌رۆككۆمارى ئازه‌ربايجان نارد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سه‌رۆكى حکومەت؛ لە نامەکەدا مەسرور بارزانی “گەرمترین پیرۆزبایی” لە عەلیێڤ کردووە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆمار و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئامادەیی هه‌رێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا”دووپاتکردووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 7-2-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان بەڕێوەچوو. ئیلهام عەلیێڤ بۆ جاری پێنجەم بە سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە و زیاتر لە سەدا 92ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.