عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ قاچاخچێتی دۆلار داڕشتووه و زیاتر له 40 هه‌ژماریشیان بۆ بانكه عێراقیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردۆته‌وه، ده‌شڵێت، “بانكی فیدڕاڵی و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌ك ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌و دۆلاره‌ی كه عێراق پێویستی پێیه‌تی”.
عه‌لی عه‌لاق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، “سه‌ركه‌وتوو بووین له كردنه‌وه‌ی زیاتر له 40 هه‌ژمار بۆ بانكه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییمان بۆ كۆتاییهێنان به مافیاكان و قاچاخچێتی دۆلار داڕشتووه”.
وتیشی، “توانیمان دراوه‌كان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ین له گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌ئێستادا كاره‌كانی هاورده‌كردن به یه‌نی چینی و یۆرۆ خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌فته‌ی داهاتووش هاورده‌كردن به درهه‌می ئیماراتی ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیش لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی بانكه توركییه‌كانه‌وه به دراوی یۆرۆ حه‌واڵه بكرێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا پشتیوانی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی نێوان بانكه عێراقییه‌كان و بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماریش بۆ بانكه عێراقییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره كه ئه‌نجامده‌درێت”.
عه‌لی عه‌لاق ده‌شڵێت، “ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌واڵه له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستی به كه‌مبوونه‌وه كردووه، بانكی فیدڕاڵی و خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه‌ك ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌و دۆلاره‌ی كه عێراق پێویستی پێیه‌تی، هیچ سنوورێكیش بۆ پاره‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دانه‌نراوه”.