بەغداد گوژمێک پارەی دیکەی رەوانەی هەرێم کرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەغداد گوژمێک پارەی دیکەی رەوانەی هەرێم کرد

بەغداد گوژمێک پارەی دیکەی رەوانەی هەرێم کرد

ئازار 12, 2024 09:50
بەغداد گوژمێک پارەی دیکەی رەوانەی هەرێم کرد
0

لایک

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی تا ئێستا بڕی 568 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم و ئەو برە پارەیەش تایبەتە بە مووچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی، خاوەن پێداویستی تایبەت، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراو، لەگەڵ 37 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکان و ئەنجومەنی دادوەری.

بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 429 ملیار دیناری دیکە لە وەزارەتەکەوە خراوەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق.

ئەو پارەیە تایبەتە بە 37 دەستە و وەزارەت، سەرۆکایەتییەکان و ئەنجومەنی دادوەری، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

بە وتەی سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕی 300 ملیار دیناری دیکە ماوە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم، کە تایبەتە بە موچەی، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەست بە خەرجکردنی موچەی مانگی شوبات فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکەن و بە دادگای فیدڕاڵییان وتووە، تەنها بۆ مانگی ئازار میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران پێویستی بە ماوەیەکی کاتی هەیە.

En az 10 karakter gerekli