وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکا نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکا نییە

ئازار 23, 2026 16:35
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکا نییە
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆی نێوان تاران و واشنتن رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “هیچ گفتوگۆیەک لەنێوانمان نییە.”
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، “لێدوانەکانی ترەمپ لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ دابەزاندنی نرخەکانی وزە”. لێدوانەکانی ترەمپیش بە “کاتکڕین بۆ جێبەجێکردنی پلانە سەربازییەکانی” ناودەبات.
سەبارەت بە وەڵامیان بۆ دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەڵامیان ئەوەیە “ئێمە جەنگمان دەستپێنەکردووە.”
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ـی ئاداری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، “خۆشحاڵم بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا و ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا، گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی تەواو و هەمەلایەنەی دووژمنایەتییەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”
ترەمپ، هاوکات باس لەوە دەکات، “بەپێی شێواز و کەشوهەوای ئەم گفتوگۆ قووڵ و ورد و بنیاتنەرانەی کە بە درێژایی هەفتەکە بەردەوام دەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دوابخات، ئەمەش بەندە بە سەرکەوتنی کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکان.”
قسەکانی ترەمپ کەمتر لە ١٢ کاژێر پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادە ٤٨ کاژێرییە هات کە بۆ ئێرانی دانابوو تاوەکو تەنگەی هورمز بکاتەوە، ئەگەرنا وێستگەکانی کارەبای ئێران دەکاتە ئامانج. ئێرانیش هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ژێرخانەکانی وزەی ئیسرائیل و ئەوانەی نزیکن لە ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.

En az 10 karakter gerekli