کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

ئازار 3, 2024 12:35
کەشناسی: نمەباران دەبارێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان-عێراق رایگەیاند “لەناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان نمەباران دەبارێت”.

لە راگەیەندراوەکەى کەشناسیى هەرێمى کوردستان-عێراق لەبارەى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئاماژە بەوە کراوە “ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، و ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان”.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە “خێرایى با لەسەرخۆ–مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ دووشەممە، ئاماژە بەوە کراوە “ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە 1-2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایى با لەسەرخۆ مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت”.

راگەیەندراوەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە پۆڵێنکراوە:

هەولێر : 20
سلێمانی :18
دهۆک : 20
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22

En az 10 karakter gerekli