به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كان، خێرای با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و له‌نێوان 5-10 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێـت له كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌وری ته‌واو، پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆك : 19
هه‌ڵه‌بجه : 21
زاخۆ : 20
سۆران : 18
حاجی ئۆمه‌ران : 10
گه‌رمیان : 23