به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامی ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت رێژه‌كه‌ی له دهۆك زیاتربێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش هه‌یه، مه‌ودای بینینیش هه‌ندێكجار بۆ دوو كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان به‌رده‌وام هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، ناوچه شاخاوییه‌كان و سنووری پارێزگاكان به گشتی نمه باران و شه‌سته بارانی له ناكاویان ده‌بێت، له ناوچه سنوورییه به‌رزه‌كان به‌فر بارینی كه‌م هه‌یه”.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی بڕی دابارینی زیاتریان ده‌بێت، هه‌ندێك كات له‌كاتی باران هه‌وره تریشقه‌و ته‌زره بارین هه‌یه، پێشبینی باران له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو له نێوان (5-10) ملم له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و له ناوچه شاخاوییه‌كان (10-16) ملم ده‌كرێت، به‌ڵام له سنووری پاڕێزگای دهۆك بڕی باران بارینی پێشبینیكراوی زیاتر ده‌بێت له نێوان (15-25) ملم ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی، سه‌باره‌ت به بارانبارینیش له سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بڕی دابارین مامناوه‌ند ده‌بێت، ناوچه‌كانی دیكه به گشتی ئه‌گه‌ری نمه بارانی كورتخایه‌ن هه‌یه زیاتر ئاسمان نیمچه هه‌وری ده‌بێت به تایبه‌ت له دوای نیوه‌ڕۆ، هه‌ندێكجاریش مه‌ودای بینین بۆ دوو كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆك : 13
زاخۆ : 14
هه‌ڵه‌بجه : 16
سۆران : 12
حاجی ئۆمه‌ران : 6
گه‌رمیان : 20