شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، “عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا دەکات و ناردنی هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نیه”.
شۆڕش ئیسماعیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی وردبینی به‌غداد سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌كات، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا و دوای وردبینی كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
له‌باره‌ی مه‌ترسی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، شۆڕش ئیسماعیل وتی، “هیوادارین ئه‌و شه‌ڕ و په‌لامارانه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كاندا هه‌ن نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی زیانیان پێبگات و به‌زووترینكات كۆتاییان پێ بێت”.
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “توانیومانه زاڵ بین به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كاتی زیاتری پێویسته”.
له‌باره‌ی راگرتنی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل وتی، “هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن و هیچ كێشه‌یه‌كیان تێدا نیه و به‌رده‌وامیش ده‌بن”.