هەنگاوێكی دیكەی بۆ  دابەزینی نرخی دۆلار راگەیەندرا

هەنگاوێكی دیكەی بۆ  دابەزینی نرخی دۆلار راگەیەندرا

ئاب 3, 2023 14:01
هەنگاوێكی دیكەی بۆ  دابەزینی نرخی دۆلار راگەیەندرا
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی كاراكردنەوەی چەند كۆمپانیایەكی دیكەی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر مامەڵەكردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەكرابوو.


بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: بانكی ناوەندی عێراق كاراكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر لە مامەڵەكردن بە دراوی دۆلار بێبەش بوون .


روونیشیكردەوە،كۆمپانیاكانیش دەكەونە پارێزگاكانی (نەینەوا، ئەنبار، كەركوك، سەڵاحەددین)، كە بە هۆی هەلومەرج و ڕووداوە ئەمنییەكان، ڕێگرییان لێكرابوو لەو پارێزگایانە كاربكەن.


بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار.

هاوکات نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوەل، کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ بەڵێنیداوە کە حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کاربکەن بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاووڵاتیان بە نرخێکی فەرمی کە پەسەندکراوە، بەپێی کۆنتڕۆڵ و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ چاودێریکردنی کارەکانی کۆمپانیا و بانکەکان، بڕیاردرا لیژنەیەکی هەمیشەیی پێکبهێنرێت کە نوێنەرانی بانکی ناوەندی و نوسینگەی سەرۆک وەزیران و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ لەخۆ بگرێت بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان لە کارەکانی ئەم کەرتەدا.

En az 10 karakter gerekli