ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئەیلولی 2023 سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سلێمانی زیاتر لە 100 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆماركراون، لە هەولێرش 10 حاڵەت. ئەوەشی خستەڕوو، یەکەمجارە نییە نەخۆشی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان بڵاوببێتەوە و ناوچەکانی عێراق هەرێم بە مۆڵگەی ئەو بەکتریایە ناسراوە و ژمارەی توشبووەکان لە سلێمانی زۆرە، بەڵام لە هەولێر و دهۆک کەمترە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 117 کەس تووشی کۆلێرا بوون و تاوەکو ئێستا تووشبووانی کۆلێرا لە سنووری هەولێر، سلێمانی و گەرمیان تۆمارکراون. سامان بەرزنجی لەم بارەیەوە دەڵێت، ”تەنیا پشکنین بۆ 20٪ـی حاڵەتەکانی سکچوون کراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش کۆلێرا بڵاو بووبێتەوە.”
ئەوەشی خستەڕوو، یەکەمجارە نییە نەخۆشی کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان بڵاوببێتەوە و ناوچەکانی عێراق هەرێم بە مۆڵگەی ئەو بەکتریایە ناسراوە و ژمارەی توشبوەکان لە سلێمانی زۆرە، بەڵام لە هەولێر و دهۆک کەمترە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، یەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی سکچوون کۆلێرایە کە لەوانەیە ببیتە هۆی وشکبوونەوە یان وەستانی گورچیلەی توشبوو و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی لە رێگەی چارەسەرکردنی سەرچاوەی ئاو و سەوزەواتەوە رێگری لە بڵاوبوونەوەی دەکەن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە