وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاریەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاریەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز بڵاوکردەوە

ئازار 18, 2026 18:51
وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاریەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز بڵاوکردەوە
0

لایک

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی نەورۆز لە هەرێمی کوردستان-عێراق.

بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی …

١. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان و سەردانی مەیدانی.

٢. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندی هەبێت و وەڵام بدرێتەوە.

٣. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

٤. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری و مانەوەیان لەناو نەخۆشخانە لە ماوەی ئێشکگری.

٥. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبێت.

٦. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی رۆژی دواتر بە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان رەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.

٧. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی سوتەمەنی پێویست.

٨. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.

٩. هێلەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.

١٠. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.

١١. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

١٢. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوەبێت.

١٣. تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری و خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دابنرێت بۆ شوێنەکانی پێویست.

١٤. خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری (٢٤) کاتژمێری کراوەبێت.

١٥. تیمەکانی تەندروستی گشتی و چاودێری تەندروستی سەرەتایی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی شوێنە گشتیەکان) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.

١٦. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.

١٧. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیاریەکان و ڕێگا سەرەکیەکن و بۆنە و ئاهەنگ و مەراسیمەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ باری لەناکاو.

١٨. پابەندبوون بە ڕێکارەکانی پلانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە فریاگوزاری پزیشکی لە ڕەوشی ئێستای گرژیەکانی جەنگ.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان…

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کورستان-عێراق

١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦

En az 10 karakter gerekli