تەندروستی عێراق نووسراوێکی لەبارەی دامەزراندنی هەزاران پزیشک بڵاو دەکاتەوە

تەندروستی عێراق نووسراوێکی لەبارەی دامەزراندنی هەزاران پزیشک بڵاو دەکاتەوە

كانونی دووه‌م 11, 2026 10:05
تەندروستی عێراق نووسراوێکی لەبارەی دامەزراندنی هەزاران پزیشک بڵاو دەکاتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەو نووسراوەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژی پزیشکی دادەمزرێندرێن، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە.

وتەبێژی وەزارتی تەندروستی عێراق، سەیف ئەلبەدر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم نووسراوە ساختەیە و لەلایەن وەزارەتەوە دەرنەچووە، وتیشی: هەر وەزارەتی ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسە دەگرێتە بەر کە نووسراوەکەی ساختە کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری.

هاوکات لەو نووسراوە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، بە بڕیاریی وەزارەتی تەندروستی عێراق نۆ هەزار دەرچووی کۆلێژە پزیشکییە عەرەبی و نا عەرەبیەکان دادەمەزرێندرێن. 

En az 10 karakter gerekli