وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له ئه‌نبار و به‌غداد نزیكه‌ی ١٠٠ حاڵه‌تی ژه‌هراویبوونی خۆراكیان پێگه‌یشتووه كه له ناوچه‌ی سه‌در یوسفیه له باشووری به‌غدادی پایته‌خته‌وه هاتوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٨٣ حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون له نه‌خۆشخانه‌ی ئامریه عامریه له فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نبار وه‌رگرتووه، نۆ حاڵه‌تیش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی قه‌زای ئه‌بوغرێبه‌وه وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها شه‌ش حاڵه‌تیش له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی یه‌رموك له به‌شی ته‌ندروستی كه‌رخ له به‌غداد وه‌رگیراون، كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێكاری پێویست بۆ هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه گیراوه‌ته‌به‌ر، زۆربه‌یان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست نه‌خۆشخانه‌كانیان به‌جێهێشتووه، جه‌ختیشیكرده‌وه، “زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان كێشه له ڕیخۆڵه‌كانیان بوو، هه‌ندێكیشیان تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن، هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆمارنه‌كراوه”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، نموونه له توشبووه‌كان وه‌رگیراوه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی ژه‌هرزانیی تاقیگه‌یی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات، “تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كراون بۆئه‌وه‌ی بزانن ئایا حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون به‌هۆی ژه‌مێكی خۆراكه‌وه بوه یان هۆكارێكی دیكه هه‌یه”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە