‎221 حاڵه‌تی توشبون به‌ کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ‎221 حاڵه‌تی توشبون به‌ کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکران

‎221 حاڵه‌تی توشبون به‌ کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکران

ئه‌یلول 21, 2023 13:44
‎221 حاڵه‌تی توشبون به‌ کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکران
0

لایک

دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 221 حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە شاری هەولێر تۆمار کراوە، کە ئەمەش مانای ئەوەیە رۆژانە حاڵەتەکان روو لە زیادبوونە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر گوتیشی: بە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت رێکارە تەندروستییەکان گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک ژمارەکان روو لە زیادبوون بکەن، نەک تەنیا تەندروستی، بەڵکوو دەبێت لە هەموو کەرتەکاندا کاری لەسەر بکرێت، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو، کە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەم پەتایە.

دلۆڤان محەممەد ئاشکراشیکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لەم بابەتە ئاگادارکراوەتەوە و بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە بکرێت.

En az 10 karakter gerekli