ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی دەستی لە پۆستی ئیدارەی ترەمپ کێشایەوە، کە سەرۆکایەتی وەزارەتێکی دەکرد، بە ناوی ‘کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەت’، ئامانج لێی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان بوو.
لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا سوپاسی ترەمپی کرد، ووتی: ماوەی کارکردنی وەک کارمەندێکی تایبەتی حکوومەت نزیک بوو لە کۆتایی، بۆیە پێویستە دەست لە کار بکشێنمەوە.
هاوكات نووسیویەتی، “لە کاتێکدا ماوەی کارکردنم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکوومەت نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم بۆ ئەو دەرفەتەی بەشداری پێکردم لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان.”
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەرکی کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەت تەنیا بە تێپەڕبوونی کات بەهێزتر دەبێت، دەبێتە شێوازێکی ژیان لە سەرانسەری حکوومەتدا”.
ئەرکی ماسک وەک فەرمانبەرێکی حکوومەت لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
ترەمپ ئەرکی هاوپەیمانی خۆی بە ماسکی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکسی سپارد، تاکوو سەرکردایەتی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی کارایی حکوومەت بکات، بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکوومەت و دووبارە دارشتنی حکوومەتی فیدراڵی.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا