کۆمیسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانی پاکستان رایگەیاند، پرۆسەی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی تەواوی دەنگەکان کۆتاییان هاتووە و لە کۆی 266 کورسی پەرلەمان 264 کاندید سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا. دەشڵێت، “کاندیدە سەرکەوتووەکان زۆرینەیان لەلایەن بزووتنەوەی ئینسافی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانەوە پشتگیری دەکرێن”.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانی پاکستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەکەدا کاندیدە سەربەخۆکان 101 کورسییان بەدەستهێنا کە زۆرینەیان لە لایەن ” بزووتنەوەی ئینساف”ـەوە پاڵپشتی دەکرێن کە عامر خان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان سەرۆکایەتی دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، حزبی کۆمەڵای ئیسلامی-پارتی نەواز کە نەواز شەریف سەرۆک وەزیرانی پێشووتر سەرۆکایەتی دەکات پلەی دووەمی زۆرترین کاندیدی براوەی هەیە، کە 75 کورسیان بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکەدا.
ئەوەشی خستووەتەروو، پارتی گەل لە پلەی سێیەمدایە و 54 کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەدەستهێاوە.
دەشڵێت، بزووتنەوەی نیشتیمان یەکگرتوو 17 کورسی بەدەستهێناوە و هێزە سیاسییەکانی دیکەی پاکستان 17 کورسیان بەدەستهێناوە.
باسی لەوەش کردووە، هەڵبژاردنی کورسییەکی پەرلەمان دواخراوە و ئەنجامی براوەیەکی دیکەش هەڵپەسێردراوە لە هەڵبژاردنەکەدا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا