وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیادی کردووە

وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیادی کردووە

ئه‌یلول 10, 2023 12:49
وەزیری نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیادی کردووە
0

لایک

حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە یەک ساڵی کابینەی نوێی عێراق، توانیویانە یەدەگی نەوتی بۆ شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غازیش بۆ 32 ملیار مەتر سێجا زیاد بکەن.

حەیان عەبدولغەنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەکانی نەوت و غاز لە بەغداد رایگەیاند، “حکومەت ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکان دەکات بۆ ئەوەی لە پارێزگاکان بە دوای کێڵگەی نوێی نەوت و غاز بگەڕێن”.

ئاشکراشی کرد، لە یەک ساڵی کابینەی نوێ توانیویانە یەدەگی نەوتی بۆ شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غازیش بۆ 32 ملیار مەتر سێجا زیاد بکەن

وتیشی “وەزارەتی نەوت لە پشتیوانیکردنی کۆمپانیاکان بەردەوام دەبێت و ئاسانکاریشیان بۆ دەکات، بەمەبەستی گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی لە پارێزگاکان، هەموو لایەک دەزانێت ئێمە هەنگاوی باشمان لەبارەی وەبەرهێنان لە بواری نەوت هاویشتووە، لە رێگەی مۆڵەتدانی نوێوە، کە لە خولی یەکەمی دانوستانەوە بۆ خولی پێنجەم دەستپێدەکات و لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم حکومەتەوە واژۆکراون، لەو رێگەیەشەوە توانیومانە یەدەگی نەوتی بۆ شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غازیش بۆ 32 ملیار مەتر سێجا زیاد بکەین، هەموو ئەوانەش لە رێگەی وەزارەتەکەمان لە ماوەی یەک ساڵی ئەم کابینەیەدا بەدەستهاتوون”.

En az 10 karakter gerekli