هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەدان

هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەدان

شوبات 4, 2025 13:27
هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەدان
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێكەوتی 4ـی شوباتی 2025، پێنجەمین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر (ئەربیل) دەستی پێ کرد. 

پێش کۆبوونەوەکە، ڕێواس فایەق، ئەندامی شاندی تەکنیکی یەکێتی ڕایگەیاند، “ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێک کەوتووین زۆر زیاترن لەو خاڵانەی لەسەری ڕێک نەکەوتووین، بەڵام جیاوازی بیرووبۆچوونمان هەیە، هەروەها جیاوازیمان لەسەر ئەو میکانیزمانە هەیە کە دەمانەوێت پرۆسەکەی پێ بەڕێوە ببەین، بۆیە ئومێد دەکەین ئەوەی ئەمڕۆ نەمانتوانی لەسەری ڕێککەوین، لیژنەی باڵای دانووستانەکان بتوانێت لەسەری ڕێک بکەوێت.”

لەلایەکی دیکەوە سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی دواهەمین کۆبونەوە دەبێت.”

En az 10 karakter gerekli