ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەری سووریا و شاندی یاوەری سەردانی تورکیایان کرد و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توركیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازییان لێ کرا.
دوای كۆبوونەوەكە، ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ هاکان فیدان، کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی ئەنجامدا و وتی، ڕێگە نادەین خاکی سووریا ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ تورکیا.
لای خۆیەوە هاکان فیدان ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە پشتیوانی لە ئیدارەی نوێی سووریا بکات لە بەڕێوەبردنی کەمپ و زیندانەکانی داعش لەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوە دا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوام دەبن بۆ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئەسعەد شه‌یبانی بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته دیپلۆماسییه‌كانیه‌تی بۆ وڵاتانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و ئوردن و به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به سووریا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو.