سكاڵاكەی بەشێك لە عەرەب و توركمان سەبارەت بە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دواخرا

سكاڵاكەی بەشێك لە عەرەب و توركمان سەبارەت بە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دواخرا

تشرینی دووه‌م 24, 2024 12:18
سكاڵاكەی بەشێك لە عەرەب و توركمان سەبارەت بە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دواخرا
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیاربوو دادگەی کارگێڕی سەبارەت بە سکاڵای بەشێک لە عەرەبەکان و تورکمان دژی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک کۆ ببێتەوە. بەڵام دادگە دانیشتەکەی بۆ ڕۆژی چوارشەممە، 4-12-2024 دواخست.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-11-2024، دادگەی کارگێڕی جارێکی دیکە سەبارەت بە سکاڵای بەشێک لە عەرەبەکان و تورکمان دژی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغداد، کۆببێتەوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەش کردووە؛ دادگەی کارگێڕی لەماوەکانی ڕابردوودا، دووجار دانیشتنی لەسەر ئەم سکاڵایە دواخستووە، ئەوەش بەهۆی زۆری سکاڵاکانەوە بووە، دادگەکە هەوڵیداوە سکاڵاکان یەکبخات.

ئەمە لەکاتێکدایە، هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی لەئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، دانیشتنی هۆتێل ڕەشیدی بەغداد لە 10 ئابی ئەمساڵ و هەڵبژاردنی پارێزگار بە نایاسایی دەزانن و سکاڵایان لەدژ تۆمارکردووە.

ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی،لە بەرنامەیەكی كەناڵی پارتی وتی: دژی ئیدارەی خۆجێیی کەرکووکین و ئیدارەکە بە شەرعیی نازانین.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، لە 24ـی مانگ دادگای کارگێریی لەسەر سکاڵایەکی ئەوان دانیشتنێکی دەبێت و چاوەڕێن ئیدارەی خۆجێیی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە چونکە نادەستوورییە.

لەبارەی زەوی کورد و تورکمان، لە کەرکووک، حەسەن توران، ڕایگەیاند: ئیرادەیەکی سیاسی هەیە کە نایەوێت کورد و تورکمان لە کەرکووک ببنەوە خاوەنی زەوییەکانیان.

En az 10 karakter gerekli