حەیان عەبدولغەنی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنین
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • حەیان عەبدولغەنی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنین

حەیان عەبدولغەنی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنین

شوبات 28, 2025 14:31
حەیان عەبدولغەنی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕادەگەیەنین
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی، ڕێكەوتی 28ـی شوباتی 2025، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەندەری “خۆر ئەلزوبەیر” لە پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕادەگەیەنین.”

بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق، “لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی سۆمۆ ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە دەفرۆشێت تاوەکو هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا ئاماژەی پێ دراوە.”

هەر ئەمڕۆ هەینی، 28ـی شوباتی 2025، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکور لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی لە هەوڵەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد. 

هاوكات ڕۆژی سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆخی سووریا و ناوچەکە، گروپە چەکدارەکان، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و ژمارەیەک پرسی دیکەیان، تاوتوێ کرد.

En az 10 karakter gerekli