وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، بە مەبەستی بە دەستهێنانی پشتیوانی زیاتری نێودەوڵەتی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سووریا سەردانی ئیمارات و دواتر، سەردانی تورکیا بکات.
لە دوای سەردانەکەی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ سعوودیە، ئەمە دەبێتە دووەمین سەردانی شەرع ئیمارات دەبێتە دووەمین سەردانی بۆ کەنداو، لەوەتەی دەسەڵاتی دیمەشقی گرتووەتە دەست، هاوکات چوونی بۆ تورکیاش دەبێتە دووەمین سەردانی لە دوای گەشتەکەی لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ ئەنقەرە.
مەبەستێکی سەرەکی سەردانەکانی شەرع بۆ دەرەوەی وڵات هەوڵدانە بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزا سەپێندراوەکانی سەر وڵاتەکەیەتی کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەسەریدا سەپێندراوە و بەهۆیەوە سووریا ڕووبەڕووی قەیرانێکی خنکێنەر بووەتەوە.
بە تایبەت سزا توندەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر کۆمپانیا و کەرتە جیاجیاکان و ژمارەیەک کەسایەتی ئیدارەی نوێی سووریا.