وەزارەتی تەندروستی عێراق: دەرگای دامەزراندنمان بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • وەزارەتی تەندروستی عێراق: دەرگای دامەزراندنمان بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق: دەرگای دامەزراندنمان بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە

ئاب 4, 2025 17:27
وەزارەتی تەندروستی عێراق: دەرگای دامەزراندنمان بۆ دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی وپەیمانگاکانی پەرستاری هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی وکۆلێژ وپەیمانگاکانی پەرستاری هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ ساڵانی خوێندنی 2023-2024  کردەوە.

هەر بە پێی راگەیەندراوەکە، دامەزراندنەکە ئەو دەرچووانە دەگرێتەوە کە ئارەزووی دامەزراندن لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی هەیە .

ڕاگەیەندراوەکە لەسەر بنەمای ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی، دکتۆر ساڵح حەسناوی دەرچووە، داوا لەو دەرچووانە کراوە کە فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆیان لە ڕێگەی ئەو لینکەی بۆیان دیاری کراوە پڕ بکەنەوە.

En az 10 karakter gerekli