روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له پارێزگای سوه‌یدا له باشووری سووریا بۆ 718 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ڕوانگه‌ی سووریا، شه‌ڕ و پێكدادان له شاری سوه‌یدا ناوبه‌ناو به‌رده‌وامن، كه هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی هێزی چه‌كداری زیاتری هۆزه‌كان، پێكدادانه‌كان فراوانتر بوون و هێزه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كان به‌ره‌یه‌كی نوێیان له ئاراسته‌ی ته‌لول سه‌فا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووەته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ره‌و بازنه‌ی عومران له ده‌روازه‌ی ڕۆژئاوای سوه‌یدا پێشڕه‌وییان كردووه و له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك له هه‌ردولا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 19 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌ی سه‌وله به‌لاته له لادێكانی سوه‌یدا كوژراون، له‌نێویاندا ژنان هه‌یه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕووداوه خوێناوییه‌كانی شاره‌كه‌وه گه‌یشته 718 كه‌س.
ڕونیكرده‌وه كه ژماره‌ی كوژراوان له به‌یانی یه‌كشه‌ممه، رێكەوتی 13ـی ته‌مووزی 2025، له ئه‌نجامی پێكدادان و كوژران و پێكدادانه‌كان رووی له‌زیادبوون كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له سوه‌یدا ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كراوه، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا ده‌ستیان كردووه به جوڵه بۆ ناو شاره‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه.