تەقینەوەیەکى بەهێز، لە دیمەشقى پایتەختى سووریا روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کریستیان بوونە قوربانى، ئاماری سەرەتایی باس لە کوژرانی 15 کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکات.
تەقینەوەکە لە کڵێساى مار ئەلیاس روویداوە، کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتى شارى دیمەشق، ژمارەی قوربانییانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، رووداوەکە بەجۆریک بووە، یەکەمجار خۆکوژێک بە چەکەوە چووەتە ناو کڵێساکە و تەقەى لە نوێژخوێنان کردووە و پاشان خۆى تەقاندووەتەوە.
لە پاش رووداوەکانى سووریا و هاتنە سەر دەسەڵاتى ئەحمەد شەرع، یەکەمجارە کردەوەی خۆکوژى لەناو دیمەشقى پایتەختى سووریا روودەدات.