دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوبووەوە کە بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریداوە بە کشانەوەی بڕی 25 ملیار دینار لە سەرمایەی یەدەگی ئەو بانکانە، بانکی ناوەندنی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندنی هاتووە “ئەو هەواڵانەی باس لە راکێشانی سەرمایەی بانکە تایبەتییەکان و دانانیان لەلای بانکی ناوەندی دەکەن، راست نین.”
بانکەکە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات، پشت بە هەواڵ لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە ببەستن و گوێ بە هەواڵی ناڕاست و نافەرمی و پڕوپاگەندەکان نەدەن.
ئاماژە بەوەش دراوە، بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکات بۆ تۆکمەکردنی متمانە بە کەرتی بانکی لە رێگەی پشتیوانیکردنی بانکەکان و پتەوکردنی گەشەپێدانی ئابووری.
لە عێراقدا 81 بانک هەن، 7یان بانکی حکومین و 74یشیان کەرتی تایبەتن.