پێنجشه‌ممه، رێكەوتی 29ـی ئایاری 2025، باره‌گای مانه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له دیمه‌شق له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له دیمه‌شق كرایه‌وه و دواتریش باراك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سووریا كۆ بووه‌وه.
تۆم باراك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌م زووانه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سووریا ده‌وڵه‌تێكه پشتیوانی له تیرۆر ناكات.
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئەمریکا له سووریا له ناوبردنی تیرۆره، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ هاندانی وەبەرهێنان و بازرگانی له‌و وڵاتە بە مەبەستی ده‌ربازبوون له لێکەوتەکانی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ری، كه به‌م دواییه تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵگرت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، میدیای فەرمی سووریا بڵاویان كردبووه‌وه، تۆم باراك له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌کەی تۆم باراك یه‌كه‌مین سه‌ردانێتی بۆ سووریا له دوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ كه له سعوودیه‌دا ڕایگه‌یاندبوو.