نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و بڕیارە بەشداری لە دوو رێوڕەسمدا بکات، ئەوانیش رێوڕەسمی تایبەت بە 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر و رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی “محەمەد باقر سەدر”ن کە تیایدا وتار پێشکەش دەکات.
سەرۆکی هەرێم هەر لە بەغداد لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆدەبێتەوە.