بەشێكی زۆری پەنابەرانی سووریایی دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

بەشێكی زۆری پەنابەرانی سووریایی دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

كانونی دووه‌م 5, 2025 10:53
بەشێكی زۆری پەنابەرانی سووریایی دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان
0

لایک

رۆژی شەممە، ڕێكەوتی 4ـی کانوونی دووەمی 2025، عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا سەردانی دەروازەی سنووری چیلڤەگەزو لەنێوان شاری هاتای تورکیا و سووریای کرد و لەوێ ڕایگەیاند، لە 8ـی کانوونی یەکەمی رابردووەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، نزیکەی 40 هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

پارێزگای هاتای سێ دەروازەی لەگەڵ سووریا هەیە، بە وتەی وەزیری بازرگانی تورکیا تاوەکوو ئێستا تەنیا لەو سێ خاڵە سنوورییەوە، 27 هەزار و 941 پەنابەر گەڕاونەتەوە بۆ سووریا. 

وەزیری بازرگانی تورکیا دەڵێت، زۆربەی پەنابەرانی سووریا دەیانەوێت بزانن دۆخی وڵاتەکەیان چۆنە، ئینجا بڕیار لەسەر گەڕانەوە یان مانەوەیان دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش، تورکیا رێکارێکی نوێی گرتووەتەبەر بەوەی رێگە بە هەموو پەنابەرێکی سووریایی دەدات بەشێوەیەکی کاتی بگەڕێتەوە بۆ سووریا، پەنابەران دەتوانن لەنێوان سێ بۆ شەش مانگ بمێننەوە و دواتر بڕیاری کۆتایی بدەن.

تورکیا نزیکەی 900 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا هەیە و بەگوێرەی میدیای فەرمی سووریا، رۆژی شەممە لەئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی تورکیا و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا، ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە دەسەڵاتی تەواوی لە چوار خاڵی سنووری لە باکووری پارێزگەی حەلەب گرتەدەست کە پێکدێن لە جەرابلووس، راعی، باب سەلامە و حەمام.

En az 10 karakter gerekli