کەشناسی رایگەیاند سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكەی چوار پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەش و هەوا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لەنێوان 15-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت، پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە.
سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 2-4 پلەی سیلیزی بەراورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.