چین: هیچ کەسێک لە شەڕی بازرگانی براوە نابێت

چین: هیچ کەسێک لە شەڕی بازرگانی براوە نابێت

شوبات 2, 2025 14:44
چین: هیچ کەسێک لە شەڕی بازرگانی براوە نابێت
0

لایک

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕێژەی 10٪ باجی گومرگی خستە سەر کاڵاکانی چین کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، “لە شەڕی بازرگانیدا کەس براوە نییە”. 

هاوكات بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ باجی بەسەر هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئەمریکا، کە کەنەدا، مەکسیک و چینن سەپاندووە، بە ڕێژەی 25٪ بۆ سەر کاڵاکانی مەکسیک و کەنەدا، بە ڕێژەی 10٪ بۆ سەر کاڵاکانی چین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، “هیچ کەسێک لە شەڕی بازرگانی یان شەڕی گومرگیدا براوە نابێت”. حکومەتی چین پێوایە ئەو دۆخەی ئێستا هەیە کاریگەری لە کاری هاوبەش و هەنگاوەکانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا بە نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی کردووە، هاوکات لەبەرامبەر هەنگاوەکەی ئەمریکا، بە وتەی وەزارەتی بازرگانی چین، بەیجینگ داوای یاسایی لەسەر واشنتن لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی تۆمار دەکات.

En az 10 karakter gerekli