تەقینەوەیەكی بەهێز لە سووریا روویدا

تەقینەوەیەكی بەهێز لە سووریا روویدا

شوبات 3, 2025 11:43
تەقینەوەیەكی بەهێز لە سووریا روویدا
0

لایک

بەرگری شارستانی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 3ـی شوباتی 2025، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری منبج، بەهۆیەوە 15 کەس کوژران و 15ـی دیکەش بریندار بوون. 

بەرگری شارستانی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممەش، 1ـی شوباتی 2025، لە ناوەندی منبج، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەو هۆیەوە 9 كەس کوژران و 15ـی دیکەشیان بریندار بوون.

En az 10 karakter gerekli