ئیمانوێل ماکرۆن پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن

ئیمانوێل ماکرۆن پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن

كانونی دووه‌م 15, 2025 13:55
ئیمانوێل ماکرۆن پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن
0

لایک

ڕۆژی سێشەممە، ڕێكەوتی 14ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکایەتی كۆماری لوبنان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە كە، جۆزیف عۆن، لەگەڵ هێرڤی ماگرۆ، باڵیۆزی فەرەنسا لە لوبنان، تاوتوێی ئامادەکارییەکانیان کردووە تایبەت بە بابەتی سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ وڵاتەکە، کە بڕیارە هەینی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە جۆزێڤ عۆن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان کرد.

هاوكات ئیمانوێل ماکرۆن، لەو پەیوەندییەدا پشتیوانی فەرەنسای بۆ لوبنان و هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار بۆ پێکهێنانی حکومەت و یەکخستنی لوبنان دووپات کردەوە.

En az 10 karakter gerekli